ڕیكلامی بازرگانی

په‌یجی به‌ره‌و‌ ئامانج

یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و جوانترین په‌یجه‌ كوردیه‌كان

به‌رهه‌مه‌كانی هدهد

به‌رهه‌مه‌كانمان له‌ باشتری جۆر و كوالیتین، هدهد خوانی شاهانه

گوڵ فرۆش له‌ فه‌یسبووك

گوڵ فرۆش ته‌نها كه‌سه‌ كاتێك به‌گوڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ هه‌موان دڵته‌نگ ده‌بن

قودس یان ئورشه‌لیم ؟

2017-12-09 17:15:02
2K+
1


ئه‌و شاره‌ پیرۆزه‌ی گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ و بۆته‌ جێگه‌ی ناكۆكی سه‌دان ساڵه‌ی نێوان جوله‌كه‌ و مسوڵمانان

قودس یان ئورشه‌لیم ؟

گرنگيەكى زۆرى هەيە لە رووى ئاينى و ئابووريەوە و قورسایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە زمانى عەرەبى بە چەندين ناوى تر ئەناسرێت وەكو : بيت المقدس، القدس الشريف، وأولى القبلتين وە لەلاى جولەكەش بە رەسمى پێى ئەوترێت ئۆرشەليم.

قودس مێژوويەکى كۆنى هەيە و لە هەندێك سەرچاوە باس لەوە كراوە كە لە دەوروبەرى سالى ۳۰۰۰ پ.ز بۆ يەكەم جار ژمارەيەك خەلكى لێ نيشتەجێ بووە و دەتوانین بڵێین ئەوە سەرەتای دوستبونی قودسە، قودس گرنگيەكى زۆرى هەيە بۆ هەرسێ ئاينەكە : جولەكە - مەسيح - ئيسلام . بۆ جولەكە گرنگيەكەى ئەگەرێتەوە بۆ ئەو كاتەى كە پێغەمبەر داود رزگارى ئەكات و ئەيكات بە پايتەختى شانيشيى ئيسرائيل لە دەوروبەرى سالى 1000 پ.ز و پاشانيش سوليمان ى كورى يەكەم پەرستگاى جولكە بونيادەنێت.

كە بەبيروارى جولەكەكەکان گەنجيەنە و سەروەت سامانێك زۆر لە ژێريدا حەشار دراوە لە هەندێک بەلگەدا باس لەوە كراوە کە لە کاتی هێرشەکانیان هەندێک لە خاچپەرستان ،ئەم گەنجينەيەيان دۆزيوەتەوە و پاشان بردويانە بۆ ئەوروپا و ناوى خۆيان ناوە سوارچاكەكانى پەرستگا و پاشانيش بەو گەنجينەيە توانيان خۆيان بگەينن بە دەسەلاتێکی بێ پایان.
بۆ مەسيحيش گرنگيەكەى ئەگرێتەوە بۆ ئەوەى كە بە پێى ئینجيل پێغەمبەر عيسا لەسەر گردى كالاڤارى نزيك قودسى كۆن لە خاچ دراوە و بەرزبۆتەوە بۆ ئاسمان پاشان بە پێى ئەوە لە پەيمانى نوێ باس كراوە سانت هێلانە ئەو خاچە ئەدۆزێتەوە لە نێو قودس پاش 300ساڵ.

بۆ موسولمانانيش گرنگيەكەى ئەگەرێتەوە بۆ ئەوى كە پێغەمبەر ((محمد ))(د.خ) لەوێوەوە لەگەل جبرائيل رۆشتوە بۆ ئاسمان و دواترگەراوەتەوە وە گرنگترين شوێنەكانى قودس بريتيە لە مزگەوتى ئەقسا و قبة صخرة و كەنيسەى گۆرى پيرۆز. لە مێژووى دوور و درێژييدا قودس دوو جار روخێنراوە و 23 جار ئابڵوقە دراوە و 52 جار رووبەرووى هێرش بۆتەوە و 43 جار دەستى بەسەردا گيراوە.

بە پێى ئەوەى لە تەورات دا باس كراوە ئەم قودسە لەلاين شام ى كورى نوح بونيات نراوەو پاشان خەلكى لێ نيشتەجێ بووە. پاش مردنى سوليمان ى شانيشينيى ئيسرائيل دابەش ئەبێت بۆ دوو بەش بەشى باشوور و بەشي باكوور كە ئورشەلیم ئەبێت بە پايتەختى بەشى باشوور وپاشان لەلايەن بابليەكانەوە بە سەركردايەتى نبوخذ نصّر داگير ئەكرێت و قودس ئەروخێنن و جولكەكانيان ئاوارە ئەبن و زۆربەشيان ئەبن بە كۆيلە. وە قودس لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێ و لەو هێرشەدا گومان دەکرێ کە ئەو ۱۰ لەوحەی موسا دیارنەمابن کە یاساکانی بۆ جولەکە تیا نوسیبوو پاش چەندين ساڵ لە بابل لەلايەن ٧٠ حاخام ى جولەكە كتێبى تەلموود نوسرا و جولەكە دەستى كرد بە ئيش كردن بە تەلموود و پشت گوێ خستنى پەيامى راستى خودا.

پاش ٥٠ ساڵ پاشای هەخامەنشی [کۆرشی گەورە دامەزرێنەری ئیمپڕاتۆریەتی هەخامەنشی] رێگاى دا بە جولەكەكانى بابل بگەرێنەوە بۆ قودس و دەست بكەن بە بونيادنانەوەى شارەکە پاشان قودس دووبارە چەندين جار توشى داگيركارى بوويەوە لەلاين رۆمانيەكانەوە پاش روخانى ئيمپراتۆريەتى رۆما و دابەشبوونى قودس بەر بەشى رۆماى رۆژهەلات ئەكەوێت واتا ئيمپراتۆرى بيزەنتى و لەو کاتەدا بە تەواوی ببو بە مۆرکی مەسیحیەت.

بەلام دواتر لەلاين فارسەكانەوە(ساسانیەکان) داگير ئەكرێت و لە ژێر دەستى رۆم دەرى ئەهێنن و پاش ١٥ سال جارێكى تر ئەكەوێتە دەستى رۆم و بەو شێوەيە ئەمێنێتەوە تاكو رزگار كردنى لەلاين ئيسلامەوە. پاش ئەوى عمر بن الخطاب ئەبێت بە خەليفە فەرمان بە عمرو بن العاص و أبو عبيدة بن الجراح ئەكات برۆن بۆ قودس و پەيمانى ئيسلامى تێدا بلاو بكەنەوە پاشان كە كە ئەگەن بە قودس ناتوانن بچنە ژوورەوە بەهۆى ديوارەكانى دەوروبەريەوە و لەو کاتە ابو عبیدە نامەیەکی نارد بۆ خەڵکی ئورشەلیم و دڵنیای پێدان بەڵام خەڵکی خۆیان لێ گێل کرد و بۆ دوەم جار نامەی ناردەوە بەڵام ئەمجارەیان قودسی ئابڵوقەدا بەهۆى بەردەوامى ئابلوقەى سوپاى موسولمانانەوە سەرۆكى قەشەكان بەناوى( سیفرونيوس) ئەلێت بە هيچ شێوەيەك قودس نادەم بە دەستى هيچ كەسێكەوە جگە لە عمر بن الخطاب خۆى پاشان عمرو بن العاص ئەم داواكاريەى سفرۆنيوس دەنرێرێت بۆ عمر بن الخطاب ئەويش ئەروات بۆ قودس و لەگەل قەشەكان پەیمانێك ئەبەستن كە ئازاد بن لە ئاينەكەيان بەرامبەر پێدانى باج وەك هەر كەسێكى ئاساى هەلسوكەوتيان لەگەل ئەكرێت وە دواتريش رێگايان دا بە جولەكەكان بگەرێنەوە بۆ قودس و بەهەمان شێوەى مەسيحيەكان ئازاد ئەبن پاشان عمر بن الخطاب دەسى كرد بە گەران بەدواى شوێنى مزگەوتى ئەقسا و فەرمانى كرد مزگەوتێكى تر لە شوێنى دروست بكرێت و پاشانيش لەلاين خەليفەكانى تري ئومەى و عەباسى نۆژەن كراوەتەوە و يەكێك لە مێژوو نوسە عەرەبەكان ئەڵێت كە عبد الملك بن مروان مزگەوتى قبة صخرة بونياد ناوە رەنگەكەى كردوە بە ئالتونى بۆ ئەوەى لە كەنيسەكانى نێو قودس جياواز بێت ئەمەش لە ساڵی ٦٦ کۆچی و جێگای مزگەوتەکە لە هەموویان دیارترە.

پاشانيش لەسەر داواى پاپا ئۆريان ى دووەم هەڵمەتی خاچپەرستی دەستپێدەکات کە ئامانجی سەرەکی پاپاکان ئەم شارە بوو ئامانجی پاشاکان دەوڵەتە موسوڵمانەکان و ئامانجی جەنگاوەران پاکبونەوەی گوناھ و سامان بوو هەر بۆیە مەسيحيەكانى ئەوروپا لە سالى ١٠٩٩هێرش ئەكەنە سەر قودس بە هێرشى خاچ پەرستانی یەکەم ناسراوە و پاش ئابڵوقەدانى دەستى بەسەردا ئەگرن و داگيرى ئەكەن هەر لە يەكەم دەقە كە ئەرۆنە نێو قودس نزيكەى ٧٠ هەزار كەس ئەكوژن و بەشێکی زۆری شوێنەکان دەسوتێنن و لەو هێرشەدا چەندان کتێب و شوێنەواری بەنرخ لەناوچون پاش نزيكەى ٨٠ سال لە سالى ١١٨٧ سەرکردەی کوردی صلاحدين ئەيوبى توانى قودس لە ژێر دەستى خاچ پەرستەكان دەربێنێت پاش جەنگە بەناوبانگەکەی حەتین کە توانی هێرشی سێیەمی خاچپەرستان بەتەواوی بشکێنێ و سەرکردەکەیان ڕیشالد شێردڵ ڕایکردەوە بۆ وڵاتی خۆی و جارێكى تر موسولمانان دەستيان بەسەردا گرتەوە و جارێكى تر رێگا درا جولكەكەکان بۆى بگەرێنەوە و دەستكرا بە نۆژەن كردنەوى بەلام پاش مردنى صلاحدين و ناكۆكى كورەكانى و لاوازی دەوڵەتی ئەیوبی جارێكى تر قودس ئەكەوێتە دەست خاچ پەرستان و نزيكەى ١١ سال تێيدا ئەمێننەوە پاشان دووبارە رزگار ئەكرێتەوە لەلاين پاشا الصالح نجم الدين أيوب دواتر جارێكى تر داگير ئەكرێتەوە لەسەر دەستى تاتار و خوارزمەيكان و كوشت و برێكى زۆرى تێدا ئەنەنەوە دواتر تاتارەكان لەسەر دەستى مەماليكەكانى ميسر ئەشكێن و مەماليكەكان دەست دەگرن بەسەر قودس دا و ئورشەلیم بە شارێكى مەماليكى ئەمێنێتەوە تاكو هاتنى عوسمانيەكان كە لەم ماويەش توشى بومەلەرزە و بلاوبونەوى نەخۆشى تاعون ئەبن خەلكى شارەكە.

پاش هێرشى عوسمانيەكان بۆسەر مەماليك لە سالى ١٥١٧ز دەست دەگرن بەسەر قودس دا و بە درێژاى دەسەلاتى عوسمانى قودس لە ژێر دەستى عوسمانيەكان بوو تا سالى ١٩١٧ و شكستى عوسمانى لە جەنگى جيهانى يەكەم .

لەو ماوەيەدا خەليفەكانى عوسمانى گرنگيان داوە بە شارەكە بەتايەبت سليمان قانونى يەكەم كە شارەكەى نۆژەن كردۆتەوە و ديوارەكەى دەروەى دروستكردۆتەوە و پۆستە و گەياندنيان تێدا دامەزراندوە لەگەل چەندين رێگا و بان بەلام تەنها وەك شارێكى ئاساى سەير ئەكرا و گرنگەى ئەوتۆى نەما بوو پاشانيش گرانى و برسيتى رووى لە شارەكە كرد بەهى زۆرى باج و گرانى شتومەكەوە.

دواتر پاش شكست و روخانى عوسمانى بەريتانيەكان دەستيانبەسەر شارەكەدا گرت و دواتريش جولەكە و مەسيحيەكان بە شێوەيكى بەرچاو بۆى گەرانەوە بەتايبەت زۆرى جولكە واى كرد ژمارەى موسولمان زوور كەم بێتەوە بەهۆى كرينى زەويەكانى ئورشەلیم و دەركردنى موسولمان و مەسيحيەكان بۆيە چەندين شۆرش تێدا بەرپا بوو بەلام بەریتانيەكان توانيان كۆنترۆلى بكەن و خزمەتى زياتر بە جولەكەكان بكەن نمونەش كردنەوى زانكۆى عيبری دواتريش كێشەى قودس برايە نەتەوە يەگرتوەكان لە پاش جەنگى جيهانى دووەم و نەتەوە يەگرتوەكانيش بريارى دا خۆيان قودس بەرێوە ببەن تاكو دياري كردنى شێوازىكى حوكم بۆ خەلكەكە كە خۆيان بيانەوێت بەلام پاش پاشەكشێى بەريتانيەكان جولكەكان ئەم هەلەيان قۆستەوە و دەولەتى ئيسرائيليان راگەياند ئەمەش بووە هۆى شەرو كوشتارێكى زۆر كە تا ئێستاش هەر بەردەوامە كە گرنگرترينيان سەرى سالى 1967 ە.

قودس ئەكەوێتە ناوەراستى فەلەستينەوە و لە پاش دامەزراندنى دەولەتى ئيسرائيل بەشێكى كەوتوە بەر ئیسرائيل تا ئێستاش ئەم كێشەيە چارەسەر نەكراوەو بۆتە هۆى ململانێى بەردەوامى ئاينەكان تێيدا كە هەر يەكەيان هەولدەدات دەسەلاتى خۆى زياتر بێت لە قودس شارى قودس نزيكەى ٦٠ كم دوورە لە دەرياى ناوراستەوە و لەسەر بانێکە لە بنەرەتادا شێوەى قەلايەكى وەرگرتبوو وە لە ٤ گەرەك پێكهاتبوو وە ديوارێكيش بەدەوريدا بەلام كەم كەم دەبتى كردوە بە فراوان بوون . هەروەها لە كۆندا قودس دەوروبەرى دارستان بووە بەلام بەهۆى شەر و داگيركرايەوە هەمووى لەناوچووە

لە ئێستادا دانيشتوانەكى نزيكەى ٨٥٠ هەزار كەس ئەبن و زۆرينەى جولكەيە و پاش جولكەش موسولمانە وە هەر لە سەردەمى عوسمانيەكانەوە وەك ئاماژەم پێدا شارەوانى و دام و دەزگاى تێدا دامەزراوە.

ناو شاری قودس دابەش کراوە بۆ ٤ بەشی سەرەکی ئەویش باشور و باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا قودس شارێکە پڕە لە شوێنەوار و بینای گرنگ وەک: نەخۆشخانەی گەورەی haddassah لە ڕۆژئاوا، باخچەی ئاژەڵانی biblical لە بەشی باشور وە شوێنی دروستکردنی پەیکەر....هتد بەڵام ئەمانە و چەند شوێنێکی زۆری تر گرنگیەکی زۆری پێ نادێ چونکە گرنگترین بەشی شوێنی شارەکە لە بەشی ڕۆژهەڵاتە ئەویش کە بریتیە لە شورایەک کە جێگای کۆبونەوەی ئاینەکانە و بۆ هەر یەکێک لە ئاینەکە گرنگترین جێگای لێیە

بۆ موسوڵمانان مزگەوتی ئەقسا و گومەز بەردینی لێیە وە بۆ مەسیحەکان کڵێسای st.anne و کڵێسای گۆڕی پیرۆز و کڵێسای redeemer و چەند شوێنێکی تر....... وە بۆ جولەکەکان hahura syng و چەند شوێنێکی تر.... سەبارەت بە دەروازەکانی چونە ژورەوەی ئەم شورایە ئەوا ژمارەیەکی زۆر دەروازەی تیایە وەک:دەروازەی ئاڵتونی، دەروازەی یافو ،دەروازەی شێر،دەروازەی زیۆن ، دەروازەی dung دەروازەیdamascusوە دەروازەی نوێ.
وه‌رگێڕانی هایزنبێرگ

Reklam

جۆراوجۆر

له‌ژێر كاركردنداییه‌ ئه‌م به‌شه‌

ڤیدیۆ

له‌ژێر كاركردنداییه‌ ئه‌م به‌شه‌