ڕیكلامی بازرگانی

په‌یجی به‌ره‌و‌ ئامانج

یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و جوانترین په‌یجه‌ كوردیه‌كان

به‌رهه‌مه‌كانی هدهد

به‌رهه‌مه‌كانمان له‌ باشتری جۆر و كوالیتین، هدهد خوانی شاهانه

گوڵ فرۆش له‌ فه‌یسبووك

گوڵ فرۆش ته‌نها كه‌سه‌ كاتێك به‌گوڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ هه‌موان دڵته‌نگ ده‌بن

10 یاسا بۆ سه‌ركه‌وتن | جاك ما - گه‌وره‌ ملیاردێری جیهانی

2017-12-15 17:41:33
12K+
4


جاک ما لەدایکبووی ١٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤. سەرمایەداری به‌ناوبانگی چینییە، دووه‌م گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری ئاسیایه‌ دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانییا عەلی بابایە. جاك خاوه‌نی 47.8 ملیار دۆلاره‌ له‌ ئێستادا جاك ما یه‌كێكه‌ له‌ به‌تواناترین كه‌سایه‌تیه‌كانی جیهان و سه‌رچاوه‌ی ئیلهام به‌خشی زۆرێك بووه‌ له‌خه‌ڵكی

10 یاسا بۆ سه‌ركه‌وتن | جاك ما
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی| په‌یجی NLP

1- له‌ ڕه‌دكردنه‌وه‌كان سود وه‌رگره‌

سیڤیم نارد بۆ زۆرێك له‌ كۆمپانیاكان ، 30 جار ڕه‌دكرامه‌وه‌ چومه‌ لای پۆلیس بۆ پێشكه‌شكردنی سی ڤی كار ، به‌هه‌مان شێوه‌ ره‌دكرامه‌وه‌ چومه‌ لای KFC كاتێك چێشتخانه‌كانیان له‌ چین ده‌كرده‌وه‌ 24 كه‌س چوون بۆ داواكردنی هه‌لی كار 23 كه‌سیان وه‌رگیران و كاریان وه‌رگرت، جگه‌ له‌ 1 كه‌سیان ئه‌وكه‌سه‌ش من بوم 5كه‌س چوین بۆ پۆلیس بۆ دامه‌زراندن، هه‌مویان وه‌رگیران جگه‌ له‌من به‌نیسبه‌ت قبوڵ نه‌كردن و وه‌رنه‌گیران... شتێكم بیر كه‌وته‌وه‌ شتێكی تر پێشتر پێم وتیت، داواكاری خوێندنم پێشكه‌شی زانكۆی هارفارد كرد زیاد له‌ 10جار ڕه‌دكرامه‌وه‌ من وشه‌ی ڕه‌دكردنه‌وه‌ باش ده‌زانم، عاده‌تم پێوه‌ گرتووه‌ 10 جار داواكریت پێشكه‌شی زانكۆی هارفارد كرد تا پێی بكه‌یت؟ به‌ڵێ، به‌ڵام به‌خۆمم وت ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ‌ ده‌رسێكیان داده‌ده‌م

2- خه‌ونه‌كه‌ت به‌ زیندوویی بهێله‌ره‌وه‌

ئێمه‌ كۆدێكی نهێنیه‌كمان هه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی علی بابا، هه‌ر وه‌كو "بیكه‌ره‌وه‌ سم سم" بۆ علی بابا ش كۆدی نهێنیمان هه‌یه‌ كۆدی نهێنی بۆ هه‌موو كه‌س، بریتیه‌ له‌ " خه‌ونه‌كانت به‌ زیندووی بهێڵه‌ره‌وه‌" چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان بێته‌ ڕاستی ، ئه‌مه‌ بریه‌ له‌ كۆدی سه‌ركه‌وتن.

3- ته‌ركیزت له‌سه‌ر ڕۆشنبیری بێت

ئه‌و شایسته‌ خودیانه‌ چین كه‌ به‌ده‌ستت هێناون؟ ناوی ده‌نێم ڕۆشنبیری ، نه‌وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیا، ته‌كنه‌لۆژیا ته‌نها ئامرازه‌ توانای خودی دامه‌زراوه‌كه‌مان بریتیه‌ له‌ ته‌ركیز له‌سه‌ر هاوكاریكردنی هه‌ندێكمان بۆ هه‌ندێكمان نه‌وه‌ك ته‌نها ته‌ركیز بكه‌ینه‌ سه‌ر لایه‌نی مادی ، ئێمه‌ له‌ 18 كه‌سه‌وه‌ گه‌شه‌مانكردووه‌ بۆ 20000 گه‌نج ئێمه‌ ته‌واو ته‌ركیزمان كردۆته‌ سه‌ر نرخ، وه‌ دڵنیای بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌م كلتوره‌ بۆ هه‌موان كاربكات بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌نها پاره‌ په‌یدا بكه‌ین

4- پیاوی بچوك پشگوێ بخه‌

خه‌ڵكی حه‌زیان لێی نیه‌، قسه‌م له‌گه‌ڵ زۆر كه‌س كرد، كاتی دروستكردنی Alipay ده‌یانگوت: ئه‌مه‌ گه‌مژانه‌ترین بیرۆكه‌یه‌ كه‌تا ئێستا‌ هه‌تبووه‌ ! به‌ڵام من پێمده‌گوتن: گه‌مژانه‌بێت یان زیره‌كانه‌،(تائه‌وكاته‌ی خه‌ڵی سودی لێببینن) ئێستا 800ملیۆن كه‌س Alipay به‌كارده‌هێنن!

5- سه‌رچاوه‌ی ئیلهام به‌ده‌ست بهێنه‌

من زۆرشت له‌ فیلمه‌كانه‌وه‌ فێربووم ، فێربووم چۆن قسه‌ بكه‌م له‌ فیلمێكه‌وه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت The Bodyguard, كاتێك Whitney Houston گۆرانی ده‌ڵێت، ته‌ماشای ده‌كه‌یت و سه‌رت سوڕده‌مێنێ ده‌ڵێیت ئه‌وه‌ ئه‌و ڕێگایه‌یه‌ كه‌ده‌بێت قسه‌ی پێ بكه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من هیچكات نه‌م ده‌زانی گفتوگۆبكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌كته‌ر نیم به‌ڵام كاتێك ئه‌و فیلمه‌م بینی ، سه‌رم سوڕما به‌خۆمم گوت: ئه‌گه‌ر تۆ له‌دڵته‌وه‌ گۆرانی بڵێیت، ئه‌گه‌ر گۆرانی بڵێیت وه‌ك سروشت ئه‌گه‌ر تۆ خۆت بیت، ئه‌وكاته‌ دركم پێكرد من زۆرشت له‌ فیلمه‌كانه‌وه‌ فێربووم وه‌ ته‌نانه‌ت له‌فیلمی The GodFathers فێربووم په‌سه‌ندترین فیلم به‌لای منه‌وه‌ فیلمی Forrest Gump ئه‌مانه‌ ئه‌وشتانه‌ن كه‌ من زۆریان لێوه‌ فێربووم پاشان گفتوگۆم ده‌رباره‌ی ئه‌ندێشه‌كانم ده‌كرد، وه‌ ئه‌و ئیلهامانه‌ی له‌ فیلمه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان ده‌هێنا.

6- به‌رده‌وام ته‌ركیزت هه‌بێت

بێژه‌ره‌كه‌ ده‌پرسێت: به‌چی جۆره‌ بیرۆكه‌یه‌كی بازرگانیت وتووه‌ نا؟ به‌زۆر بیرۆكه‌م وتوه‌ نا، من وه‌كو CEO یه‌ك پێویسته‌ له‌سه‌رم بڵێم نه‌خێر بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بڵێم به‌ڵێ ،ئه‌وا هه‌موو رۆژێك 5000 بیرۆكه‌ی له‌و جۆره‌م بۆدێ جا چی به‌ڵێ بێ یان نه‌خێر، هه‌موو شتێك به‌نده‌ له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش هاوكاریمان ده‌كات ئاسانتر بازرگانی بكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌بێت ئێمه‌ به‌ به‌ڵێ دایده‌نێین ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت و بڵێ "ئه‌گه‌ر تۆ ... ئه‌وا تۆ پاره‌یه‌كی زۆر په‌یدا ده‌كه‌یت" یه‌كسه‌ر ڕازی نابم

7- ناوێكی باشت هه‌بێت

- بۆچی ناوت نا علی بابا؟ له‌ڕاستیدا كاتێك ده‌ستم پێكرد، من وابیرده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئینته‌رنێت جیهانیه‌ پێویسته‌ ناوه‌كه‌ش جیهانی بێت، ئه‌و ئه‌وناوه‌ش ناوێكی خۆشبێت، له‌وكاته‌دا جوانترین ناو Yahoo بوو چه‌ندین ڕۆژ بیرم لێده‌كرده‌وه‌ له‌ پڕ به‌بیرمداهات، كه‌ علی بابا ناوێكی باشه‌ ئه‌وڕۆژه‌ ده‌بوو من له‌ سانفرانسیسكۆ بومایه‌ ، كاتی نانی نێوه‌ڕۆ شاگرده‌كه‌ هات بۆلام پرسیارم لێكرد ئایا ده‌زانیت علی بابا چییه‌؟ وه‌ڵامی دامه‌وه‌ وتی به‌ڵێ وتم علی بابا چیه‌؟ وتی بیكه‌ره‌وه‌ سم سم ! وتم باشه‌ ڕۆشتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆسه‌رشه‌قام پرسیارم له‌ 10بۆ20 كه‌سی تر كرد ،هه‌موویان زانیان علی بابا 40دزه‌كه‌ و بیكه‌ره‌وه‌ سم سم ه‌ وه‌ من واهه‌ست ده‌كه‌م كه‌ ناوێكی باشه‌ به‌پیتی A ده‌ست پێده‌كات ، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌كاتێك باسی علی بابا ده‌كرێت هه‌میشه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت

8- یه‌كه‌م جار كڕیاره‌كان

ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ كۆمپانیاكه‌مان جیاوازه‌ له‌ بازاڕ ئێمه‌ بڕوامان وایه‌ كه‌ كڕیاڕ پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه‌، كارمه‌نده‌كانمان پله‌ی دووه‌میان هه‌یه‌، وه‌ خاوه‌ن پشك پله‌ی سێیه‌میان هه‌یه‌ - كڕیار پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه‌؟ كارمه‌نده‌كان پله‌ی دووه‌میان هه‌یه‌، وه‌ خاوه‌ن پشك پله‌ی سێیه‌میان هه‌یه‌؟! به‌ڵێ ئه‌مه‌ بڕوای منه‌، ئه‌وه‌ كڕیاره‌ كه‌پاره‌ ده‌دات به‌ئێمه‌ ، ئه‌وه‌ كارمه‌نده‌كانمانن كه‌ داهێنان ده‌كه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كان هه‌موو جارێك ده‌ڵێن... ، ئه‌و ڕۆژه‌م له‌بیره‌ سه‌ره‌تای زیادكردنی ئاشكرا زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ده‌یانگوت جاك به‌شمان بده‌رێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌ڵام كاتێك توشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ بووین هه‌موویان ڕۆیشتن، كارمه‌نده‌كانم مانه‌وه‌، كڕیاره‌كانم مانه‌وه‌!

9-گله‌یی مه‌كه‌، شوێن ده‌رفه‌ته‌كان بكه‌وه‌

ده‌مه‌وێت به‌گه‌نجه‌كان بڵێم: زۆرێك له‌ خه‌ڵكی گازنده‌ ده‌كه‌ن "ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌كوێیه‌؟" خه‌ڵكی ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ گله‌یی و گازنده‌كرد، هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ گۆڕینی خۆیان و گۆڕینی كه‌یانی تریش ده‌رفه‌ته‌كان له‌ شوێنێكن كه‌ گازنده‌ هه‌یه‌ ، له‌ كوێ كێشه هه‌بێ له‌وێ ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ وه‌ هه‌موو كاتێك من بڕوام به‌مه‌یه‌.

10- ئارم بگره‌

یه‌كه‌مێن كۆبونه‌وه‌ی جاك له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی له‌ شوقه‌كه‌ی خۆیدا ساڵی 1999 تیایدا كارمه‌نده‌كانی له‌ تێكشكانی گه‌وره‌ ڕكابه‌ره‌كانی وه‌ك ئه‌مازۆن و ئیبه‌ی ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌

ئه‌مڕۆ ئێمه‌ لێره‌ین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت چی بكه‌ین له‌ 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوو علی بابا ده‌بێت به‌چی له‌داهاتودا؟ له‌كاتێك ئێمه‌ له‌گه‌ڵ په‌یجه‌ چینیه‌كان ئیش ده‌كه‌ین من هه‌موو كاتێك وتوومه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی ڕكابه‌ریمان ده‌كات وێبسایته‌ نیشتیمانیه‌كان نین‌ به‌ڵكو ئه‌و وێبسایتانه‌ن كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خۆمانن، ڕكابه‌ره‌كانمان له‌ناو چین نین، به‌ڵكو له‌ناو ئه‌مریكان له‌ سلیكۆن ڤالی بۆیه‌

یه‌كه‌م، ده‌ێت پله‌ی علی بابا بكه‌یه‌نین به‌ وێبسایتێكی جیهانی نه‌وه‌ك ته‌نها وێبسایتێكی ناوخۆیی دووه‌م، پێوسته‌ فێری ڕۆحی كاركردنه‌ سه‌خته‌كه‌ی ئه‌مریكا ببین

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ 8ی به‌یانیه‌وه‌ بچینه‌ سه‌ر ئیش و 5ی ئێواره‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌وا كۆمپانیاكه‌مان كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆژی ئاست به‌رز نابێت و علی بابا هیچ كاتێك سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌و ڕوحه‌مان هه‌بێت كه‌ له‌ 8ی به‌یانی بۆ 5ی ئێواره‌ كار بكه‌ین ئه‌وكات ئێمه‌ ده‌بێت بڕۆین و ئیشێكی تر بكه‌ین، ئه‌مریكیه‌كان به‌هێزن، له‌ هاردوێر و سیسته‌مه‌كانیان، به‌ڵام له‌ زانیاری و سۆفتوێر عه‌قڵی چینیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ باشه‌ وه‌كو ئه‌وان ئه‌مه‌ هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌پێناویدا ده‌جه‌نگین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ تیمێكی باشبین و بزانین چی ده‌بێ بكه‌ین ،ئه‌وا یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ده‌توانێت 10كه‌سی ئه‌وان تێك بشكێنیت ئێمه‌ ده‌توانین دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان ببه‌زێنین ، له‌به‌ر ئه‌و ڕۆحه‌ داهێنه‌ره‌ی كه‌ هه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر نا چ جیاوازیه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان؟ هه‌موان ده‌زانین كه‌ ئینته‌رنێت بڵقێكه‌ كه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت و گه‌وره‌تر ده‌بێت به‌ڵام چ كاتێك ده‌ته‌قێته‌وه‌؟

سه‌رمایه‌ی یاهوو ده‌كه‌وێت و سه‌رمایه‌ی ئی به‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ وه‌ له‌وانه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئی به‌ی سه‌رمایه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ علی بابا ش سه‌رمایه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیگه‌ران مه‌بن، خه‌ونی ئینته‌رنێت ناته‌قێت پێویسته‌ له‌سه‌رمان زه‌حمه‌تێكی زۆر بكێشین له‌ 3بۆ5 ساڵی داهاتوو، ئه‌مه‌ ته‌نها ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتنمانه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئامانجی علی بابا ئه‌وه‌یه‌ له‌ 2002 بچێته‌ بۆرصه‌وه‌ .

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی| په‌یجی NLP

Reklam

جۆراوجۆر

له‌ژێر كاركردنداییه‌ ئه‌م به‌شه‌

ڤیدیۆ

له‌ژێر كاركردنداییه‌ ئه‌م به‌شه‌